پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی خولی لاوانی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ، و له درێژه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی دا ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری كرد له یانه‌ی سه‌ناعات كاره‌بای شاری به‌غداد كه له ئێستادا و له شاری سلێمانی كه‌مپێكی مه‌شقی ئاماده‌كاری بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و بۆ تیپه لاوه‌كه‌ی كردۆته‌وه .
له‌و یارییه‌دا كه هه‌ریه‌ك له ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ،جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆكی یانه و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماده‌ی بوون ، لاوه پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 1 گۆڵ براوه‌بن .
جێگه‌ی‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه و بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو یارییه‌كانی خولی لاوانی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له تیمه به‌شداره‌كانی خوله‌كه و ده‌یه‌وێت بلیتی گه‌یشتن به ڕیزی نایابی یانه‌كانی عێراق ببڕێت .