پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی له خولی لاوانی تۆپی پێی پیشه‌گه‌رانی یانه‌كانی عێراقی له خۆگرت و تێیداو لاوانی پێشمه‌رگه میوانداریان له لاوانی یانه‌ی گازی باكور كرد .
یارییه‌كه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 6 ی نیسانی 2024 به‌ڕێوه چوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاست به‌رزی لاوه پێشمه‌رگه به‌دی كرا و له خوله‌كی 5 ی نیوه‌ی یه‌كه‌مدا بادینان ئه‌حمه‌دی یاریزانی لاوی تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و له پاش ئه‌و گۆڵه و له خوله‌كه‌كانی 7 و 21 یانه‌ی گازی باكور له ڕێگه‌ی هه‌ردوو یاریزانی ، مسته‌فا عوده‌ی و خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ه‌وه توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات ، هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه‌كان له پاش 20 خوله‌ك و له خوله‌كی 41 گۆڵی دووه‌می خۆیان و یه‌كسان كردنه‌وه‌یان له ڕێگه‌ی یاریزان ، به‌هێز یوسف ه‌وه كردوو پاشان و له خوله‌كی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌مدا ، مسته‌فا عوده‌ی ، یاریزانی لاوی پێشمه‌رگه به لێدانی سزا گۆڵی سێهه‌م و پێشكه‌وتنی تۆمار كردوو ئه‌نجام به 3-2 گۆڵ له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشه‌كان كۆتایی هات .
نیوه‌ی دووه‌م :
له‌گه‌ڵ چونه‌وه نێو یاریگه‌ی یاریزانانی هه‌ردوو تیم و لێدانی فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری و له دوای 4 خوله‌كی نیوه‌ی دووه‌مدا ، ڕابه‌ر جه‌مال ، ی یاریزانی پێشمه‌رگه دووباره توانی به لێدانی سزا گۆڵی چواره‌می تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كلا بكاته‌وه و پاشان و له خوله‌كی 68 ، مسته‌فا عوده‌ی لاوه پێشمه‌رگه دووه‌م گۆڵی خۆی و پێنجه‌مین گۆڵی بۆ تیمه‌كه‌ی تۆمار كرد و ئه‌نجامی كۆتایش به 5 - 2 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی لاوه پێشمه‌رگه‌كان كۆتایی هات و 3 خاڵی گرنگی جه‌وله‌ی حه‌وته‌میان مسۆگه‌ر كرد و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 13 خاڵ به‌رز كرده‌وه .