پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی خزمه‌تێكی به‌رچاو له یانه‌كه‌یان ، دواجار یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و عه‌مار حسێن ی ڕاهێنه‌ری تیمی پێشكه‌وتوانی تۆپی پێی یانه‌كه ده‌ست به‌رداری یه‌كدی بوون .
له‌و باره‌یه‌وه وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه و ووتی ، له وه‌رزی 2024 ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق یانه‌ی پێشمه‌رگه متمانه‌ی به‌خشیه عه‌مار حسێن و بۆ ماوه‌ی دوو قۆناغی چوون و هاتنی یارییه‌كان و قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینیش ناوبراو سه‌ركردایه‌تی تیمه‌كه‌مانی كرد ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه دوای گفتوگۆیه‌كی برایانه و دۆستانه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ر كۆتایی پێهات و وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی ده‌كه‌ین كه له‌و ماوه‌یه‌دا بێ وچان هه‌وڵی داوه تیمه‌كه‌مان به‌ره‌و پێش به‌ڕێت .
بازگ ووتیشی كه له‌م وه‌رزه‌دا تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاستێكی به‌رزی پیشان داوه له یارییه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی عێراقدا و ئه‌وه‌ش دوایی پاڵپشتی و هه‌وڵه‌كانی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌مان و كارگێڕی كه به‌رده‌وام و له نزیكه‌وه هاوكار و پاڵپشتمان بوون و وه دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین و ناوی پێشمه‌رگه و ئالاَكه‌ی ده‌گه‌یه‌نینه خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له داهاتوودا .