پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یان دوا مه‌شقی ئاماده‌كاریان ئه‌نجام دا .
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 6 ی ته‌مووزی 2024 و له كه‌شێكی گه‌رمی هاوینه‌دا ، تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شقی كۆییان له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌یان ئه‌نجام دا ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت میسان كه بڕیاره ئه‌و یارییه له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 8 ی ته‌مووزی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی تاجی شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و یاریه گرنگه كه دوا یاری قۆناغی ئاڵتونی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراقه فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان به فه‌زڵی خوای گه‌وره نمایشێكی سه‌رنج ڕاكێشی له یه‌كه‌م وه‌رزی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا و توانیمان له ته‌واوی یارییه‌كان ئه‌نجامان كاریگه‌ر بێت تا گه‌یشتینه یاری كۆتایی ئه‌و خوله‌ی بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی وه‌رزشی عێراق دا ئه‌نجام ده‌درێت و تیمێكی شاری سلێمانی به ناوی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌گاته یاری كۆتایی خوله‌كه ، هه‌روه‌ك فه‌رمان ئاماژه‌ی پێكرد كه ئاماده‌كاری ته‌واویان هه‌یه‌و بۆ ئه‌نجام ده‌چنه شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق تا جامی یه‌كه‌می بگه‌ڕێنه‌وه شاری سلێمانی و یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه تیمی بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یاری پێش كۆتایدا توانی به ئه‌نجامێكی گرنگ و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی نه‌فتی به‌غداد بباته‌وه و بگاته یاری كۆتایی خوله‌كه .