پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای ڕكابه‌رییه‌كی شه‌ش ڕۆژی یاریزانانی به‌شداری یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی ڕافیده‌ینی نێو ده‌وڵه‌تی كه یارییه‌كانی له شاری نینوی به‌ڕێوه چوو دواجار و به كۆكردنه‌وه‌ی 6,5 خاڵ زۆزگ سهلاَحی یاریزانی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی بگاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێَراق .
سه‌باره‌ت به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، 38 یاریزان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌شداریان له یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی ڕافیده‌ینی نێو ده‌وڵه‌تی كرد و دواجار خۆش به‌ختانه زۆزگ سهلاَحی یاریزانمان دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز توانی ببێته یاریزانی ژماره پێنجی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه به‌و ئه‌نجامه‌ش دوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیادی جیهان به‌هێز ده‌كه‌ن كه بریتین له ( ئاكار عه‌لی و زۆزگ سهلاَح ) له یانه‌ی پێشمه‌رگه و وه سێ یاریزانی دیكه له یانه‌كانی عێراق كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له ( موعه‌زه‌ز زاهیر ، حسێن عه‌لی و عه‌لی له‌یس ) ده‌بن و ده‌چنه ولاَتی هه‌نگاریا بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه .
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ووتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا زۆزگ سهلاَح توانی بگاته یارییه‌كانی كۆتایی عێراق و وه هاوپۆله‌كانی یاریزانانمان ، ئاریان عه‌لی ، ڕه‌وه‌ند حامید و ئه‌حمه‌د جه‌زا له كۆتاییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق ده‌بن كه یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له به‌رواری 7 ی ئابی 2024 و له شاری به‌غداد به‌ڕێوه‌ده‌چێت .