پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له په‌ڕاوێزی دابه‌شكردنی خهلاَتهكانی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی به‌خشییه چه‌ندین كه‌سایه‌تی حكومی و وه‌رزشی كه خزمه‌تێكی به‌رچاویان به وه‌رزشكاران و ژێر خانی وه‌رزشی كردووه .
ئه‌مه‌و وه‌ك هه‌میشه یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌ی و میوانداری له‌و چالاكییه وه‌رزشییه به‌رده‌وامانه‌ی له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت هه‌وڵی داوه خزمه‌ت به دڵسۆز و خه‌مخۆرانی وه‌رزشی له یاد نه‌كات و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه .
جێگه‌ی باسه بۆ یه‌كه‌م جاره یاری كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت و میوانداری ئه‌و یاریانه‌ش له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بووه تا هه‌واداران و بینه‌رانی یارییه‌كه بێ به‌ش نه‌بن له بینینی یارییه پڕ ڕكابه‌رییه‌كان .