پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له به‌رده‌وامی یارییه‌كانی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق و له كۆمه‌ڵه‌ی باكوری یانه به‌شداره‌كان ، تیمی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی و له شاری دهۆك بونه میوانی بێچوه شێرانی یانه‌ی دهۆك .
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 3 ی ئایاری 2024 به‌ڕێوه چوو پێشمه‌رگه‌كان توانیان سێ خاڵی گرنگی جه‌وله‌ی پێنجه‌می یارییه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆش كۆی خاڵه‌كانی بۆ 12 خاڵ زیاد كردوو هه‌نگاوێكی گرنگی نا بۆ گه‌یشتن به پێشه‌نگی یانه‌كان .