پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی 21 ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و جه‌وله‌یه‌دا پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشه‌كانی شاری ڕۆشنبیران ڕوو ده‌كه‌نه شاری سامه‌را و ده‌بنه میوانی یانه‌ی سامه‌را ، ئه‌مه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌كات و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی به‌ده‌ست هێنان و كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یارییه‌كان .
پێشمه‌رگه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 19 ی ئایاری 2024 و له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره له‌به‌رامبه‌ر سامه‌را یاری ده‌كات و ئه‌و یارییه‌ی ده‌بێته دوا یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی دا له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق دا .