پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و له جه‌وله‌ی 19 ی خوله‌كه ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م میوانداری له تیمی تۆپی پێی یانه‌ی الفهد كرد .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 3ی ئایاری 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ردوو تیمی تۆپی پێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و الفهد به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و له خوله‌كی 9 یاریزانی پیشه‌گه‌ری تیمه‌كه ستیفن سارگۆ گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 15 دووه‌م گۆڵی خۆی و تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كردوو هه‌روه‌ك نیوه‌ی یه‌كه‌می یاری به‌و ئه‌نجامه و به دوو گۆڵی خاوێن له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی پێشمه‌رگه كۆتایی هات .
نیوه‌ی دووه‌م دووباره كۆنترۆڵی تۆپ لای یاریزانانی پێشمه‌رگه بوو له پاش 6 خوله‌كی ئه‌و نیوه‌یه‌دا ، شه‌عبان مه‌حمودی یاریزانی پێشمه‌رگه سێهه‌م گۆڵی تۆمار كردوو پاشان و له دوای خۆڕێكخستنه‌وه‌ی تیمه‌كه‌یان یانه‌ی میوان توانیان سێ گۆڵی یه‌ك له دوای یه‌ك تۆمار بكه‌ن و ئه‌نجامی كۆتایش به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیم به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 34 خاڵ به‌رز كرده‌وه له دوای جه‌وله‌ی 19 ی یارییه‌كانی .