ڕیزبه‌ندی‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌م - پێشمه‌رگه‌ دووه‌مه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوای‌ به‌رێوه‌ چوونی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌می‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و به‌و بردنه‌وه‌ به‌ نرخه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ دهۆك ، تیمی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ بگه‌یه‌نێته‌ 12 خاڵ و به‌ جیاوازی‌ ته‌نیا یه‌ك خاڵ له‌گه‌ڵ هه‌ولێری‌ خاوه‌ن پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ بمێنێته‌وه‌ .

ئه‌مه‌و له‌ یاری‌ داهاتووی‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ و گه‌یشتنی‌ به‌ پێشه‌نگ و په‌ڕینه‌وه‌ی‌ بۆ قۆناغی‌ داهاتووی‌ خوله‌كه‌ ، تیمی‌ بێچوه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ خۆیاندا و له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ میوانداری‌ له‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ن و ته‌نیا بردنه‌وه‌ی‌ له‌و یارییه‌ی‌ دا ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ ئامانجه‌كه‌ی‌ .


PM:09:06:03/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 2588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌