پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ دوا یارییه‌كانی له قۆناغی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كات .
بڕیاره له به‌رواری 22 ی نیسانی 2024 و له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی قۆناغی سێهه‌م و دوا قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات كه بۆ یه‌كه‌م جاره ڕكابه‌رییه‌كانی كۆتایی له شاری به‌غداده وه دێته شاری ڕۆشنبیران .
ئه‌مه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵه‌كه‌ی دا ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ست پێكردووه و ده‌یه‌وێت هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و لوتكه بنێته‌وه .
له دوایی دوو قۆناغی ڕابردووی خوله‌كه تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به چوار سه‌ركه‌وتن و چوار شكست پله‌ی سێهه‌م له ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بگرێت كه بریتین له ( غاز جنوب ، هه‌ولێر ، پێشمه‌رگه ، مه‌صافی شیمال و به‌حری ) .
جێگه‌ی باسه له دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغ ڕیزبه‌ندی سه‌رجه‌م یانه‌كان به بردنه‌وه و شكسته‌وه به‌م شێوه‌یه‌یه .
غاز جنوب پله‌ی یه‌كه‌م 6 سه‌ركه‌وتن 2 شكست
هه‌ولێر پله‌ی دووه‌م 5 سه‌ركه‌وتن 3 شكست
پێشمه‌رگه پله‌ی سێهه‌م 4 سه‌ركه‌وتن 4 شكست
مه‌صافی شیمال پله‌ی چواره‌م 3 سه‌ركه‌وتن 5 شكست
به‌حری پله‌ی پێنجه‌م 2 سه‌ركه‌وتن 6 شكست