تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ دهۆك ه‌ وه‌ سێ‌ خاڵی‌ گرنگ و پڕ ده‌ست كه‌وت یان هێنایه‌وه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

خولی‌ پیشه‌گه‌رانی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له‌ جه‌وله‌ی‌ شه‌شه‌می‌ خوله‌كه‌دا ، تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌یاندا و له‌ شاری‌ دهۆك بونه‌ میوانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ دهۆكی‌ هه‌ڵگری‌ ناوی‌ ئه‌و شاره‌ .

له‌و یارییه‌دا كه‌ له‌ كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 12 ی‌ نیسانی‌ 2024 به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌م یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ گڕوتینێكی‌ گه‌رمه‌وه‌ بینران و له‌ دوای‌ چه‌ندین هێرشی‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك سه‌رئه‌نجام و له‌ خوله‌كی‌ 20 ی‌ ئه‌و نیوه‌یه‌دا یاریزان ، كارۆ پشتیوان ، توانی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن بۆ تیمه‌كه‌ی‌ ، تیمی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تۆمار بكات ، ئه‌مه‌و له‌ دوای‌ ئه‌و گۆڵه‌ تازه‌پێگه‌یشتووه‌ پێشمه‌رگه‌كان باشتر بینران و له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌م و له‌ خوله‌كی‌ 88 دا ، دیار وریا ، ی‌ یاریزانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ دووه‌م گۆڵی‌ تیمه‌كه‌ی‌ تۆمار بكات .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ دهۆك گۆڵێكیان تۆمار كرد به‌لاَم ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ تازه‌پێگه‌یشتووه‌ پێشمه‌رگه‌كان هیوای‌ دوا ڕۆژی‌ یانه‌كه‌ كۆتایی‌ هات و به‌ سێ‌ خاڵًی‌ گرنگ و پڕ ده‌ست كه‌وته‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ ، شاری‌ ڕۆشنبیران . 

جێگه‌ی‌ باسه‌ تیمی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ یاری‌ داهاتووی‌ دا میوانداری‌ له‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ دهۆك ده‌كات و ئه‌نجامی‌ ئه‌و یارییه‌ی‌ ده‌بێته‌ هیوایه‌ك بۆ گه‌یشتنی‌ به‌ قۆناغی‌ داهاتووی‌ خوله‌ پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی‌ عێراق .


PM:06:34:12/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 2612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌