پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری سلێمانی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی باكور و كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 26 و 27 ی نیسانی 2024 ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌ست پێبكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كوڕ و كچه پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری به‌هێزیان ئه‌نجام داوه .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق و به‌شداری تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، توانا سه‌عید كارگێڕی تیمی كاراتێی یانه‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری پێداین و ووتی ، سالاَنه یه‌كێتی كاراتێی عێراق چه‌ندین پاڵه‌وانێتی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوبراو ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌ی پالاَوتن یاریزانانیان دیاری ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریان له ڕكابه‌رییه‌كان و له ماوه‌ی دوو ڕۆژ دوای ئاماده‌كاری چڕ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان یان دیاری كردووه .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و بۆ ته‌مه‌ن خوار 21 ساڵ و پێشكه‌وتوان ده‌بێت و هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كچانیش بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 14 و 15 ، 16 و 17 ، خوار 21 ساڵ و پێشكه‌وتوان ده‌بێت كه له هه‌ردوو جۆری یارییه‌كانی كۆمێته و كاتادا یارییه‌كانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه .