پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
د ، حه‌بیب عه‌لی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق سوپاس و ستایشی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد و كارگێڕی یانه‌كه ده‌كات .
به‌مه‌به‌ستی ئاراسته كردنی سوپاس و پێزانینی یه‌كێتییه‌كه‌یان ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 24 ی نیسانی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه پێشوازی كرد له د ، حه‌بیب عه‌لی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ، له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق سوپاسی یه‌كێتییه‌كه‌یانی ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد بۆ میوانداری یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له شاری سلێمانی ، شاری پێكه‌وه ژیان و ڕۆشنبیران ، كه به جوانترین شێوه هۆڵی یانه‌كه‌یان ئاماده كرد بۆ میوانداری له كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه بۆ یه‌كه‌م جاره دێته شاری سلێمانی ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌و میواندارییه گه‌رمه و ئاماده‌كاریانه‌ی یانه‌كه هانی یه‌كێتیه‌كه‌مان ده‌دات كه زۆرترین چالاكییه‌كانی كۆتایی له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه به به‌شێك له یه‌كێتییه‌كه‌مانی ده‌زانین ئه‌نجام بده‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
له‌به‌رامبه‌ردا حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد پێزانینی ده‌ربڕی بۆ وته‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه ده‌رگای والاَ كردووه بۆ چالاكییه وه‌رزشیه‌كان و ئه‌وه‌ی گرنگه لایان به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی وه‌رزشه له نێو یانه‌كان تا بتوانین پێكه‌وه له چالاكی و پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌نجامی به‌رچاو له یارییه جیاوازه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوپاتی كرده‌وه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت وێنانی جوانی شاری ڕۆشنبیران ، شاری پێكه‌وه ژیان پیشانی دنیای وه‌رزش و وه‌رزشكاران بدات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌رگای میوانداری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه بكه‌ینه‌وه .
له كۆتای دیداره وهرزشیهكهشدا باس له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یاری كۆتایی كرا كه له نێوان تیمی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و غاز جنوب به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌و یارییه‌ش له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 26 ی نیسانی 2024 ده‌بێت .