لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌ورۆز ی‌ هاوشاریان تێپه‌ڕاندوو له‌ لوتكه‌ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان جێگیر بوون


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ شه‌شه‌می‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌ چوون و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌می‌ یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ و له‌ دێربی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ، لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌ی‌ و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ زانكۆ بونه‌ میوانی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ نه‌ورۆز ی‌ هاوشاریان .

یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 29 ی‌ ئازاری‌ 2024 به‌ڕێوه‌ چوو ، تێیداو دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ ناوازه‌ دواجار لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كان توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ دوو گۆڵی‌ یه‌كلایه‌نه‌ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

گۆڵه‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌ردوو یاریزان ( بڕیار عه‌دنان و سامی‌ سه‌عید ه‌وه‌ ) تۆمار كران و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌كان توانیان كۆی‌ خاڵه‌كانیان بۆ 10 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان جێگیر بوون .

جێگه‌ی‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ، تیمی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆی‌ 4 یاری‌ به‌ 3 سه‌ركه‌وتن و یه‌ك یه‌كسان بوون له‌ پێشه‌نگی‌ یانه‌كانه‌ و یارییه‌كی‌ دواخراویشیان هه‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ ئه‌و یاریه‌ له‌ كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ 1 ی‌ نیسانی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر لاوانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر ئه‌نجامی‌ بده‌ن .

ئه‌مه‌و دواخستنی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌م به‌هۆی‌ كاریگه‌كه‌رییه‌كانی‌ كه‌ش و هه‌واوه‌ بوو كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق بڕیاری‌ لێدرابوو .

خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌می‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :


PM:05:44:29/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌