پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شاری سلێمانی میوانداره بۆ یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی زانكۆكانی عێراق و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 26 ی نیسانی 2024 و له ده‌ست پێكی ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و بۆ یاری سێ باز كیژه یاریزان نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی ژماره‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئاستی عێراق له گۆڕه‌پانی یارییه‌كه‌دا تۆمار بكات .
نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز و له دووه‌م هه‌وڵی دا به 11،98 یانزه مه‌تر و نه‌وه‌ت و هه‌شت سانتیم توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی یاری سێ باز بشكێنێت كه پێشتر به ناوی چاوان به‌هادینی كیژه پاڵه‌وانی هه‌مان یانه بوو به 11،84 م .
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیمی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان چه‌ندین كیژه ئاست به‌رزی تێدایه و خۆش به‌ختانه‌ش له پاڵه‌وانێتی زانكۆكانی عێراق نه‌ورۆز ئه‌حمه‌دی یاریزان مان توانی ژماره‌یه‌كی نوێ له یاری سێ بازدا به‌ده‌ست بهێنێت ڕاسته‌وخۆ بگاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
هه‌روه‌ك ووتیشی پاڵه‌وانێتیه‌كه به ئاماده بوونی د ، طالب فه‌یصه‌ل سه‌رۆكی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رسامی خۆشی بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نه‌ورۆزی پاڵه‌وانمان پیشان داوه كه توانی ژماره‌یه‌كی نوێ تۆمار بكات .
دواجار نزار ئه‌كره‌م ووتی له هه‌مان كات به‌هار ئه‌حمه‌د له یاری حه‌وتی به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشتۆته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا كه یارییه‌كانی له شاری به‌صره و له كۆتایه‌كانی مانگی ئایار به‌ڕێوه ده‌چێت .