پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی ده‌سته‌به‌ر كرد دوایی ئه‌وه‌ی له یانه‌ی مه‌صافی شیمال ی برده‌وه .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 23 ی نیسانی 2024 و له نێو هۆڵی یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تیمی باله‌ی ئه‌و یانه یه له دووه‌م یاری كۆبونه‌وه‌ی كۆتای خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق میوانداری له یانه‌ی مه‌صافی شیمال كرد .
یارییه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو ڕكابه‌ری پێشمه‌رگه له سێتی یه‌كه‌م دووه‌م بۆ ده‌ست كه‌وت بوو دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 25 - 21 ، 25 - 21 خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌مه‌و له سێته‌كانی سێهه‌م و چواره‌م دوای خۆ ڕێكخستهوهیان مه‌صافی شیمال توانیان به ئه‌نجامی 22 - 25 و 22 - 25 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت ، پاشان و دوای ڕكابه‌ری به‌هێزی هه‌ردوو تیم له سێتی پێنجه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن یاریگه و هانده‌ر توانیان به ئه‌نجامی 15 - 13 خاڵ بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
پێش به‌ڕێوه چوونی یاری نێوان پێشمه‌رگه‌كان و مه‌صافی ، به‌حری به‌صره توانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر ڕابگرێت دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-2 سێت یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه .