پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی پیێشكه‌وتوانی یانه‌كانی عێراق توانیان پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی تیم به‌ده‌ست بهێنن ، یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق قه‌ڵغانی سالاَنه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی ده‌به‌خشێته یانه‌ی وه‌زشی پیشمه‌رگه .
بڕیاره له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 7 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له نێو هۆلًی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی و وه‌رزش له شاری به‌غداد و له مه‌راسیمێكی شایسته خه‌لاَتی یانه‌كان به به‌خشینی قه‌ڵغانی ڕێزلێنان بدرێته یانه‌كانی خاوه‌ن ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت له چالاكیییه‌كانی وه‌ررزی 2022 ی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق كه بریتیی ده‌بن له یانه‌كانی ( دجله جامعه ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، جنسییه ، فتات نینوی ، قه‌ره‌قوش ، نه‌فت میسان ، غاز شیمال ، سه‌لام و سیروانی نوێ ) .
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌ڵغانه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق وه‌ك نه‌ریتی سالاَنه‌ی خۆی قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتن و ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته یانه‌كانی خاوه‌ن ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجام و له‌م وه‌رزه‌ش خۆش به‌ختانه یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بێ به‌ش نین له‌و قه‌ڵغانه و به نوسراوی فه‌رمی و له پێگه‌ی یه‌كێتییه‌كه ئاماژه‌ی پێدراوه .
نزار ووتیشی له كاتی دیاری كرا‌و ئاماده ده‌بین و ده‌بینه نوێنه‌ری یانه‌كه‌مان بۆ وه‌رگرتنی قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتن كه له وه‌رزی 2022 توانیمان له‌سه‌ر ئاستی تیم پله‌ی دووه‌م ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین .