پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی خێرایی یاریزانانی یانه‌كانی عێراقی ئه‌نجام دا‌و تێیداو له كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی زۆزگ سه‌لاَح له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ئاكار عه‌لی پێنجه‌م بوو .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌و باریه‌وه ووتی ، له ئێستادا یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كلاسیك ئه‌نجام ده‌درێت و پێش ده‌ست پێكی ئه‌و یاریانه پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی خێرا به‌ڕێوه چوو كه خۆش به‌ختانه یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی دوو ئه‌نجام ده‌سته‌به‌ر بكات .
ئه‌سعه‌د وتیشی ، ماوه‌ی یارییه‌كان 2 خوله‌ك و سێ چركه بوو وه به شێوه‌ی خول و به نۆ جه‌وله یارییه‌كان ئه‌نجام دران .