پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له پاش به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێهه‌م له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی عێراق، جامی سێهه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له‌لایه‌ن كابتن سه‌یوان جه‌مال ڕاهێنه‌ر و یاریزانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ح ، مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه و موسی ڕه‌ووف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و هه‌ردوو خاتون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د پێشوازی كرا ، هه‌روه‌ك به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌ی كرد و هیوایی خواست هه‌میشه له به‌ره‌و پێش چوون و سه‌ركه‌وتنبن .
لای خۆشیه‌وه سه‌یوان جه‌مالی ڕاهێنه‌ر و یاریزانی یانه‌كه ستایشی ئه‌و پاڵپشتی و هاندانانه‌ی یانه‌كه‌یانی كرد كه له تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له نێو كێبڕكێی 16 یانه پله‌ی سێهه‌میان به‌ده‌ست هێناوه كه چه‌ندان یاریزانی به‌هێز و ئاست به‌رز له نێو یارییه‌كان ململانێی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامانه‌یان كردووه .
دواتر جامی سێهه‌می پێشكه‌ش به یانه كرا‌و ئه‌و ئه‌نجامه‌ش چووه په‌رتوكی مێژوی ده‌ستكه‌وته‌كانی یانه بۆ وه‌رزی 2022 .