پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی و بۆ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له شاری به‌غداد توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، فیدراسیۆنی شه‌تڕه‌نجی جیهان بڕوانامه‌ی مامۆستای نێو ده‌وڵه‌تی به‌خشییه ئه‌حمه‌د جه‌زای یاریزانی لاوی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانان و لێپرسراوی نازناوه‌كان ( القاب ) زانیاری زیاتری دا به پێشمه‌رگه سپۆرت و ووتی ، له ولاَتی عێراق ده كه‌س خاوه‌ن ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ن كه دووانیان خانمن و هه‌شتیان له ڕه‌گه‌زی كوڕانن .
هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه كه كوڕه لاوێكی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت و له په‌یجی فه‌رمی فیدراسیۆنی شه‌تڕه‌نجی جیهانیش بلاَو كرایه‌وه و په‌سه‌ند كرا .
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق ورده‌كاری زیاتری به پێشمه‌رگه سپۆرت دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ی له ولاَتی عێراق خاوه‌ن ئه‌و بڕوانامه جیهانیه‌ن 4 كه‌سیان كوردن كه بریتین له ( حسێن عه‌لی ، نوح عه‌لی و خاتوو دڵپاك ئیسماعیل و ئه‌حمه‌د جه‌زا ) وه له خواروی عێراق 6 كه‌س بڕوانامه‌كه‌یان هه‌یه و یه‌ك كه‌سیان د . ئیمان حه‌سه‌نه وه ئه‌حمه‌دیش بچوكترین یاریزانه له ولاَتی عێراق كه خاوه‌ن ئه‌و بڕوانامه‌یه بێت .
دواجار سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانان كه سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌د جه‌زا كردوو هیوایی خواست بۆ هه‌میشه له پیێشه‌نگ بێت و به سه‌ركه‌وتووی بیبینن