پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و له نێو هۆڵی ئه‌میر حه‌مزه تایبه‌ت به یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ، یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی یانه پاڵه‌وانه‌كان ده‌ستی پێكرد .
له‌سه‌ر ئاستی كچان ، كه هه‌شت یانه به‌شداره و پێنج له یانه‌كان پیشه‌گه‌ری به‌هێزیان له‌گه‌ڵدایه ، كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا ڕوبه‌ڕوی كچانی یانه‌ی فه‌تاتی كوێتی بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێزی پڕ ململانێ ، كچه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به ڕاهێنه‌ری به‌ڵێن حه‌یده‌ر توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی به سێ یاری بێ وه‌لاَم یانه كوێتییه‌كه‌یان توشی شكست كرد .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان ، به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری كچانی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه یه‌كه‌م یاریان زۆر به‌هێز بووه و ڕكابه‌ری توند له نێوان یاریزانان هه‌بووه ، هه‌روه‌ك به‌ڵێن ئاماژه‌ی پێكرد كه ئاماده‌كاریان هه‌یه‌و بۆ ئه‌نجامی یارییه‌كانی داهاتوو پلانی جیاوازیان ده‌بێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره له كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2 ی ئابی 2022 ، كچه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی غازی به‌سره ببنه‌وه كه له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كانه .