پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ، له پشووی نێوان قۆناغه‌كان به شێوه‌یه‌كی چڕ له ئاماده‌كاری دایه و مه‌شق و یارییه دۆستانه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات .
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی ، تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیی و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 4 ی كانونی یه‌كه‌می 2022 میوانداری له یانه‌ی برادۆستی شاری كه‌ركوك كرد ، ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه له‌م یارییه‌دا به دوو پێكهاته‌ی جیاواز یاری كرد و هه‌وڵی دا هه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغ له یاریزانان دیاری بكات تا پلانی جیاواز له دووه‌م قۆناغ جێ به جێ بكات هه‌ربۆیه ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی به 1-3 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میوان به كۆتاهات .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 7 و 8 ی كانوونی دووه‌می 2022 له شاری هه‌ولێر دوو یاری دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك ئه‌نجام ده‌دات .
خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 24 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كراون و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یه‌ك تیم ده‌گاته خولی نایاب و چوار تیم خولی پله یه‌ك جێ دێڵێت بۆ ڕیزی یانه پله دووه‌كان .