پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دایه بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیداو له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی مه‌حمود مه‌جیدی ڕاهێنه‌ر مه‌شقه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ك بڕیاره له یاری داهاتووی خۆیاندا و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌یان میوانداری له یانه‌ی شه‌رگات بكه‌ن .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێش ئه‌نجام دانی هه‌شته‌م یاری خۆی به كۆی 14 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه و هه‌نگاوێك دووره له لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م .