پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد ئه‌نجام دا و توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم یاریه‌كه‌ی لێبه‌رێته‌وه .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كی كوردی به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و هه‌نگاو بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌نێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه چواره‌م یاری دۆستانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 4 ی تشرینی دووه‌می 2021 میوانداری له یانه‌ی سنجاری دهۆك ده‌كات .