پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا ئاماده‌كاری له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئارارات ئه‌نجام دا و بڕیاره كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12 / 2 / 2021 ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ئارارات ببێته‌وه .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان و له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغدا ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له به‌رگێكی نوێ‌دا و به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارارات یاری ده‌كات و ويسام محةمةدى سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ش سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان بۆ دووه‌م قۆناغی خوله‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری خسته ڕوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان چه‌ندین گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی دا كردووه له‌م قۆناغه به ئاستێكی باشتر ده‌بینرێن و به پێی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی بۆ یاریزانان و ئاستیان كراوه ده‌توانین كێبڕكێی گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو زۆر باشتر بكه‌ین .
ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له گه‌ڵ ئاماده‌كاری بۆ خولی نایابی كوردستان تیپه‌كه‌یان ئاماده‌كاری بۆ پالاَوتنه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراق ده‌كات و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق ئه‌وه‌ش پاڵپشت به‌و هاوكاری و پاڵپشتیانه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی كه له تیپه‌كه‌یانی ده‌كات .
جێگه‌ی باسه له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی یانه‌كانی كوردستاندا یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی سه‌ركه‌تن به‌سه‌ر یانه‌ی ئارارات تۆمار بكات و 3 خاڵی یه‌كه‌م قۆناغی لێ وه‌رگرت .