پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی سێ یاری شه‌شه‌م جه‌وله‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو تێیداو له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی سه‌ناعه كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی سه‌ناعه ببڕێت و له‌و یاریه‌دا و به ئه‌نجامی 3-2 گێم توشی شكست هاتن .
ئه‌مه‌و له یارییه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه و هه‌مان ڕۆژ حه‌بانیه دووكانی دوچاری شكستێكی دیكه كردوو به ئه‌نجامی 3-1 گێم یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
هه‌رچی یانه‌ی قاسم بوو توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم له یانه‌ی مه‌سافی شیمال ببه‌نه‌وه و كۆتایی به یارییه‌كانی شه‌شه‌م ڕۆژ هات .