پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرنگی به ته‌واوی فێرگه‌كانی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له ئێستادا فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مندالاَنی ته‌مه‌ن 7 تا 10 سالاَن ناونوس ده‌كات .
كامه‌ران محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مندالاَن و ناوتۆماركردنیان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له ژێر ڕێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێڕی به گرنگمان زانی فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌كه‌مان جیاواز له سالاَنی ڕابردوو كار بكات و له ئێستاشدا مندالاَنی ته‌مه‌ن 7 تا 10 سالاَن تۆمار ده‌كرێن و به‌شداریان له مه‌شقه‌كان پێده‌كرێت كه سێ یه‌كه‌ی مه‌ششقی ده‌بێت له هه‌فته‌دا .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بۆ به‌هێزتر بوونی یاری باسكه له شاری سلێمانی دا یانه‌كه‌مان به گرنگی زانی له ڕێگه‌ی فێرگه‌ی باسكه‌وه نه‌وه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ین تا له سالاَنی داهاتوو سود له تواناكانیان ببینین و به‌شداریان له خوله به‌هێزه‌كانی كوردستان و عێراق پێبكه‌ین .
دواجار كامه‌ران ووتی ، هه‌ر دایك و باوكێك ده‌خوازێت ناوی نه‌وه‌كه‌ی تۆمار بكات ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به ژماره ته‌له‌فۆنی 07717528114 بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و تۆماركردنی ناوه‌كانیان .