پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و گه‌یشتن به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له هه‌رده ڕه‌ووف بارام ده‌كات كه توانی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵمۆپی عێراق دیاری بكرێت .
ئێمه له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین و هیوادارین كاك هه‌رده ببێته پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ به‌ره‌و پێش چوونی زیاتری وه‌رزش له كوردستان و عێراق و هه‌روه‌ك چۆن خه‌م خۆر و دڵسۆزانه كاری كردووه له ئێستاشدا زیاتر كاره‌كانی به‌ره‌و پێش بڕوات و پاڵپشتی زیاتری وه‌رزشكارانی كوردستان بێت .
دووباره پیرۆزبێت
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه 14 / 11 / 2020