پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی نیشان شكێنی یانه‌كانی عێراق بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ، یه‌كێتی نیشان شكان لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دیاری كرد به باشترین یاریزانان بۆ گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری بكات .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و پاش ئه‌وه‌ی كچانی پێشمه‌رگه له یاری تفه‌نگ توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و سێهه‌م مسۆگه‌ر بكه‌ن به‌و ئه‌نجامانه‌ش دوو كیژه یاریزانی ئه‌و یارییه توانیان بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
ئاڤا عه‌تا پاش ئه‌وه‌ی به 562 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می یاری تفه‌نگی مسۆگه‌ر كرد وه‌ك یه‌كه‌م یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ تیمی كچان دیاری كرا ، هه‌روه‌ك دیانا سیروانی كیژه یاریزانی پێشمه‌رگه له هه‌مان یاری و به كۆكردنه‌وه‌ی 525 خاڵ به پله‌ی سێهه‌م هات و به‌و ئه‌نجامه‌ش توانی ببێته یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
له یاری ده‌مانچه‌ش ڕاز كامه‌ران به 508 خاڵ توانی ببێته یه‌كێك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ و به‌و ئه‌نجامانه‌ش سێ كیژه یاریزانی پێشمه‌رگه گه‌یشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق مسۆگه‌ر كرد .