پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو بارگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه ، له‌و دیداره وه‌رزشیه‌دا كه به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری كچانیش ئاماده‌ی بوو سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشی له ڕاهێنه‌ری ناوبراو یاریزانانی تیپی تۆپی سه‌رمێز كرد كه توانیان به ئاستێكی زۆر باش و له خولێكی به‌هێزی عێراقی دا پله‌ی دووه‌م بۆ یانه‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و دووباره پاڵپشتی یانه‌ی بۆ تیپه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه و هیوایی خواست هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن و بۆ ساڵی ئاینده ئاماده‌كاری باشتر بكه‌ن بۆ نازناوی خوله‌كه .
هه‌روه‌ك ڕێكه‌وت ڕه‌ووفی ڕاهێنه‌ری تیپی تیپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه پاڵپشت و خه‌م خۆریان بوون و سه‌رجه‌م پێداویستێكانیان بۆ دابین كردوون هه‌ربۆیه ئه‌و پاڵپشتیه‌ش بۆته ئه‌وه‌ی هانده‌رێكی زۆر باش بێت بۆ ده‌ست خستنی ئه‌و ئه‌نجامه ، هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان بۆ ساڵی ئاینده ئاماده‌كاری زۆر باشتر ده‌كه‌ن و بۆ نازناوی خوله‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن .
له كۆتایی ئه‌و دیداره وه‌رزشیه‌شدا جامی دووه‌می عێراق پێشكه‌ش به به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد كرا‌و جامه‌كه چووه نێو پێشانگه‌ی جامه‌كانی یانه‌كه .