پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری تیپی تۆپی سه‌رمێزی ده یانه‌ی باكور و كوردستان و له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كۆتایی به قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق هات كه به قۆناغی پالاَوتن هه‌ژمار ده‌كرا و یانه‌كانی ( سلێمانی ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، برایه‌تی ، نه‌وتی باكور و ئه‌كاد ) توانیان له پله‌كانی یه‌كه‌م تا پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی قۆناغی پالاَوتن مسۆگه‌ر بكه‌ن و گه‌یشتنه قۆناغی داهاتوو .
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه یه‌كێك بوو له تییپه به‌هێزه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م له دوا ڕِۆژ دوو یاری ئه‌نجام دا‌و توانی به ئه‌نجامی 3-1 یاری له تیپه‌كانی ئه‌كاد و كۆیه به‌ڕێته‌وه و هه‌رچی یاری خۆشی بوو له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی ئه‌نجامی نه‌دا ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی و پاشه‌كشه‌ی له یاری تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری باشی هه‌بوو له‌م قۆناغه‌دا و توانیمان به ئاستێكی زۆر باش ده‌ركه‌وین و له كۆی نۆ یاری هه‌شت سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێنا و ته‌نیا یاریمان كه ئه‌نجام مان نه‌داو پاشه كشه‌مان كرد له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی بوو كه ده‌مانه‌وێت له قۆناغی كۆتایی خوله‌كه یارییه‌كی پڕ كێبڕكێی به‌هێز و به چێژ بێت و ئاماده‌كاری باشتر بۆ ئه‌و قۆناغه‌ش ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه هه‌ڵه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌یان له مه‌شقه‌كانی ڕۆژانی داهاتوو چاك ده‌كه‌نه‌وه‌و پلانی جیاوازیان ده‌بێت بۆ قۆناغی كۆتایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه بۆ ئه‌نجام ده‌بێت و پاڵه‌وان دیاری ده‌كرێت .
سه‌باره‌ت به یانه‌كانی ( ده‌ربه‌ندیخان ، هه‌ڵه‌بجه ، ئاشتی ، دهۆك و كۆیه ) كه نه‌یان توانی بگه‌نه خولی بژارده ، یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ پێنج تیپی كۆمه‌ڵه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارو خولێكی تایبه‌تیان بۆ ڕێك بخات و چوار یانه‌یان بۆ خولی نایاب و وه‌رزی داهاتوو دیاری ده‌كرێنه‌وه .
جێگه‌ی باسه یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه قۆناغی داهاتووی خولی نايابى تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 24 ی ئه‌یلولی 2020 و به‌به‌شداری ده یانه‌ی باكور و كوردستان و ناوه‌ڕاست و خوارو له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدات و پاڵه‌وان جامی خوله‌كه‌ی پێبدرێت .