پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی شه‌تڕه‌نج زانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی درێژه پێده‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانیان و له پاڵه‌وانێتی پله نایابی یانه‌كانی عێراق توانیان له یانه‌كانی به‌عقوبه و خانزاد به‌رنه‌وه .
یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌عقوبه به ئه‌نجامی 4 - 2 بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و پاشان و له یارییه‌كی به‌هێزی دیكه‌ی ماراسۆنی دا توانیان به‌ربه‌ستی خانزادی هه‌ولێر ببڕن دوایی ئه‌وه‌ی به 3،5 به‌رامبه‌ر به 2،5 براوه بوون .
به‌و دوو ئه‌نجامه‌ش تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێنج سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك و به 10 خاڵ له پێشه‌نگی یانه‌كانن و هه‌روه‌ك یانه‌ی كاره‌با به 9 خاڵ دووه‌مه و ئیتیصالاَتیش خاوه‌ن 8 خاڵن و سێهه‌من .