پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چواره‌م یاری له خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سىَ شه‌ممه 24 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی و له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی دۆستانه‌ی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دا تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سیروانی نوێ و پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ببنه‌وه .
تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له سێ یاری ڕابردووی به دوو سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست له ئه‌نجامه‌كانی خوله‌كه دێت و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و یارییه‌شی كردووه تا بتوانێت هه‌نگاوێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و قۆناغێكی دیكه له خوله‌كه بچێته پێشه‌وه .