پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و له یارییه‌كی به‌هێزی پڕ ململانێدا توانی له تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی مه‌سافی شیمال بباته‌وه .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 27 ی 12 ی 2022 له نێو هۆڵی یانه‌ی جه‌یش به‌ڕێوه چوو ، له گێمه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا یاریزانانی یانه‌ی مه‌سافی توانیان به خاڵه‌كانی 25 - 19 و 25 - 23 براوه‌بن ، به‌لاَم له دوایی ئه‌و ئه‌نجامه كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئاستێكی جیاواز له نێو یاریگه بینران و خاڵ له دوایی خاڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان درێژه پێدا و ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی یانه‌ی مه‌سافی یان كردوو توانیان سێ گێمی یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به خاڵه‌كانی ( 21 - 25 ، 22 - 25 ، 7 - 15 ) براوه بوون .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بێ شكست له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی توانی كۆی خاڵه‌كانی بكاته 23 خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بمینێته‌وه .