پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ، یه‌كێتییه‌كه لیژنه‌ی چالاكییه‌كانی ڕاسپارد به ده‌ست پێكی چالاكییه‌كان و تێیداو بڕیار درا له به‌رواری 25 ی مانگی 11 ی 2022 جامی سوپره له نێوان یانه‌كانی غاز جنوب و جه‌یش ئه‌نجام بدات .
ئه‌مه‌و لیژنه‌ی ناوبراو یانه‌كانی ئاگادار كرد له پێشكه‌شكردنی گرێبه‌ستی یاریزانان تا به‌رواری 24 ی مانگ و پێشكه‌ش به یه‌كێتی باله‌ی عێراق ، هه‌روه‌ك له به‌رواری 27 ی هه‌مان مانگ تیروپشكی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وه‌ش له نوێترین بڕیاره‌كانه سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق .