گرافیك : خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ 17 ی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕێكه‌وتی‌ 20 و 21 ی‌ نیسانی‌ 2024 جه‌وله‌ی‌ 17 له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت .

له‌و جه‌وله‌یه‌دا ، تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كانه‌ میوانداری‌ له‌ تیمی‌ یانه‌ی‌ عفك ده‌كات .

یاری‌ نێوان هه‌ردوو تیم له‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌كی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 20 ی‌ نیسان له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ ده‌بێت و پێشمه‌رگه‌ بۆ درێژه‌دان به‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ ئاماده‌كاریان كردووه‌ و ده‌یانه‌وێت پێگه‌یان له‌ لوتكه‌ی‌ یانه‌كان قایم تر بكه‌ن .

خشته‌ی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كان :


PM:04:32:19/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 1956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌