پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای ئه‌وه‌ی بڕیار بوو یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له كاتژمێره‌كانی 3:00 و 6:00 ی ئێواره به‌ڕێوه بچێت ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق و لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له‌و یه‌كێتیه كاتی یارییه‌كانی پێشخست .
له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك یه‌كێتی باله‌ی عێراق له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌هۆی یارییه‌كانی خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و گواسته‌وه یارییه‌كانی ئه‌و خوله له‌لایه‌ن كه‌ناڵی عێراقیه سپۆرته‌وه وه بۆ بێبه‌ش نه‌بوونی هه‌وادارانی یاریه‌كه‌مان له ناوه‌وه‌ی ولاَت و ده‌ره‌وه‌ی ولاَتدا بڕیارمان دا كه واده‌ی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه له كاتژمێره‌كانی 1:00 ی پاش نیوه‌ڕوان و 4:00 ی ئێواران به‌ڕێوه بچێت .
قۆناغی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی و له به‌رواری 22 تا 27 ی نیسانی 2024 له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت و تیمی باله‌ی یانه‌كانی ( غاز جنوب ، هه‌ولێر ، پێشمه‌رگه ، مه‌صافی شیمال و به‌حری ) تێیدا به‌شدار ده‌بن .
خشته‌ی یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ و دووه‌م ڕۆژی خوله‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
ڕۆژی دوو شه‌ممه 22 ی نیسانی 2024
غاز جنوب × به‌حری - كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆ
پێشمه‌رگه × هه‌ولێر - كاتژمێر 4:00 ی ئێواره
ڕۆژی سێ شه‌ممه 23 ی نیسانی 2024
هه‌ولێر × به‌حری - كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ
پێشمه‌رگه × مه‌صافی شیمال - كاتژمێر 4:00 ی ئێواره