پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر چاودێری د ، عه‌قیل مفتن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق - لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م ڤیستیڤاڵی ئۆڵۆمپی ژنان له شاری سلێمانی ڕێك ده‌خات .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و ڤێستیڤاڵه ، خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به سوپاسه‌وه دوای هاوكارییه به‌رچاوه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیمان بۆ دووه‌م جار له شاری سلێمانی ئه‌و ڤێستیڤاڵه ڕێك بخه‌ین كه خۆی له كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراو جۆر به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌بینێته‌وه .
هه‌روه‌ك ووتیشی ، ئه‌و ڤێستیڤاڵه له چوارچێوه‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌نجام ده‌درێت و خۆی له چه‌ندین جۆری یاری ده‌بینێته‌وه كه ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوان جگه‌له‌وه‌ی ژیان نامه‌ی چه‌ندین وه‌رزشكاری دێرینی ژن نمایش ده‌كرێت .
خاتوو له‌یلا ووتیشی بڕیاره له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2 ی ئایاری 2024 یه‌كه‌م نمایش به‌ڕێوه بچێت و دوای كۆتاهاتنی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه و دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان له یاریگه‌ی گاردینیا چالاكی ئه‌سپواری به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌وه‌ش كۆتایی به‌و ئۆڵۆمپیاده دێت كه ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .
دواجار جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ووتی ، چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه خۆی له ( سرودی نیشتیمانی عێراق ، ڕێ ڕۆشتنی تیمه به‌شداره‌كان ، وتاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ، وتاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ، نمایشی تیمی بالیه ، نمایشی تۆپی باسكه ، نمایشی تیمی كاتای كچانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، نمایشی جومناستیك ، نمایشی تۆپی پێی یاریگه‌ی بچوك ، یارییه‌كی تێنسی سه‌ر زه‌وی ، یاری باسكه‌ی 3 × 3 ، مندالاَنی داون ، مندالاَنی چاودێری كۆمه‌لاَیه‌تی ، نمایشی قوتابیانی قوتابخانه‌ی ئه‌كره‌م قه‌زاز ) ده‌بینێته‌وه .