دهۆك فۆتۆگرافه‌رانی‌ وه‌رزشی‌ كوردستانی‌ كۆكرده‌وه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

فۆتۆكان : ئومێد ئیبراهیم

له‌ هۆڵی‌ هۆتێل زاده‌ له‌ شاری‌ دهۆك و له‌ ژێر دروشم و ئامانجی‌ به‌ره‌و پڕۆفیشناڵ بوون، ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 27-6-2024 رێكخراوی‌ ئاریا بۆ په‌ره‌پێدانی‌ میدیای‌ وه‌رزشی‌ به‌ هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌رزش، خولی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تایبه‌تمه‌ند به‌ فۆتۆگرافی‌ وه‌رزشی‌ ده‌ستیپێكرد .

سه‌ره‌تا ئاراس ڕه‌واندزی‌ سكرتێری‌ رێكخراوی‌ ئاریا به‌خێرهاتنی‌ میوانان و به‌شداربووانی‌ كرد، دواتر جه‌مال سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ دهۆك وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خوله‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ له‌ شاری‌ دهۆك ده‌ربڕی‌ .

ئه‌م خوله‌ به‌ به‌شداری‌ 30 فۆتۆگرافه‌ری‌ وه‌رزشی‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌و بۆ ماوه‌ی‌ 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، وانه‌كانیش له‌لایه‌ن (كه‌ریم جه‌عفه‌ر) ی‌ فۆتۆگرافه‌ری‌ وه‌رزشی‌ جیهانی‌ به‌ شێوازی‌ تیۆری‌ و پراكتیكی‌ به‌ به‌شداربووان ده‌گوترێته‌وه‌ .



PM:08:39:27/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌