به‌ به‌شداری‌ 74 یاریزانی‌ كوڕ و كچ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ پێكرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ نێو هۆڵی‌ سیتی‌ سینه‌ما له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ ئه‌و شاره‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ سلێمانی‌ به‌به‌شداری‌ 74 كوڕ و كچه‌ یاریزان ده‌ستی پێكرد .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ دا و ووتی‌ ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ وه‌ك سالاَنی‌ ڕابردوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بۆ دوو مه‌به‌سته‌ كه‌ یه‌كه‌میان دوو یاریزانی‌ ده‌گاته‌ زۆنی‌ كوردستان بۆ به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ عێراق و دووه‌م یان 5 یاریزانی‌ له‌م قۆناغه‌ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ و دواتر و له‌ قۆناغی‌ دووه‌مدا 10 یاریزان ڕكابه‌ری‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌  ده‌كه‌ن كه‌ تێیداو 5 یاریزان دیاری‌ ده‌كرێت .

جێگه‌ی‌ باسه‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یاریزانانی‌ سلێمانی‌ ماوه‌ی‌ حه‌وت ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌دا یاریزانانی‌ به‌شداری‌ بۆ ململانێی‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان ڕكابه‌ری‌ ده‌كه‌ن .


PM:11:11:09/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌