ئەكادیمیای تۆپی پێی ئەكاد بەردەوامە لەخولەكانی



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

بەبەشداری زیاتر لە (120)  لە منداڵ وهەرزەكار و زیاتر لە (40) رۆژ،ئەكادیمیای یانەی ئەكاد خولێكی تۆپی پێی بۆ منداڵ وهەرزەكارەكانی عەنكاوە كردەوە كە توانیان لەو ماوەیە بەشداربووان بەشێوەیەكی نەرم و ئەكادیمی فێر هونەری سەرەتای تۆپی پێ بكەن .

مەكسیم عیسا بەرێوەبەری خولەكە وتی : لەرێكەوتی 15-5 خولی تۆپی پێمان كردەوە،لەرێكەوتی 29-6-2024 بەكۆتا هات،بێگومان لەوماوەیە هەموو ئاسانكارییەك بۆ بەشداربووان كرابوو،چونكە ئەكادیمیای یانەكەمان،گرنگی سەرەكی بە تەمەن بچووكەكان دەدات بۆ ئەوەی نەوەیەكی نوێی ئەكادیمی پرۆفیشناڵ بەرهەم بێنێت،ئامانجمان پەروەردە كردن و فێربوون و هۆشیاركردنەوەی نەویەكی تەندروست بەرهەم بێنین .

مەكسیم گوتیشی : ئامانجی سەرەتا وكۆتامان ئەویە،نەویەك بە تەندروست وپەروەردەیەكی باش،جگە لەوە توانا هزری و جەستەی تۆكمە بونیاد بنێین،هەروەها لەئێستا راستاڵێكی لەم منداڵانە دروست بكەین،تا بۆ شاری هەولێر یاریزانی تۆپی پێی پرۆفیشناڵ وئەكادیمی بەرهەم بێنین وهەموو لایەك و خانەوادەو خودی یاریزانەكانیش سوودیان هەبێت،پێم باشە سوپاسی هەموان بكە لەیانەكەم وهەروەها راهێنەران و خانەوادەی بەشداربووان .

دوێنێ لەرێورەسمێكی شایستە بەئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان تاریق عەبدولرەحمان وسەرك ودەستەی كارگێڕی یانەی ئەكاد ویاریزانی دێرینی هەولێر نەریمان محەمەد و موحسین ئەیداس و فازڵ سەیدا،خەڵات ومیدال بەسەر بەشداربووان دابەشكرا.



PM:08:54:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌