پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی سێهه‌م و كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ست پێكرد .
ده‌ست پێكی یارییه‌كانی خوله‌كه له ڕۆژی دوو شه‌ممه 22 ی نیسانی 2024 و له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به یاری نێوان غازی شاری به‌صره و به‌حری هاوشاری بوو تێیداو وه‌ك هه‌میشه یاریزانانی غاز توانیان به ئه‌نجامی 3 سێتی یه‌ك لایه‌نه یاری دێربی شاره‌كه‌یان له خولی باله‌ی یانه نایابه‌كانی عێراق به‌رنه‌وه .
ئه‌مه‌و له پاش ئه‌و یارییه‌و له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره هه‌ردوو یانه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ولێر یاری دێربی كوردستانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق یان ئه‌نجام دا ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 3 سێتی بێ وه‌لاَم براوه بوون .
كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی خوله‌كه تا به‌رواری 27 ی نیسانی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت و جامی یه‌كه‌می یانه‌كانی عێراق بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی دا له شاری سلێمانی به پاڵه‌وان ده‌درێت .