به‌حری‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ و مه‌صافی‌ له‌ غاز جنوب یان برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

جه‌وله‌ی‌ چواره‌می‌ دوا قۆناغی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌ كۆتاهات و له‌و جه‌وله‌یه‌دا ، تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ به‌حری‌ و مه‌صافی‌ شیمال سه‌ركه‌وتن یان به‌ده‌ست هێنا .

كاتژمێر 1:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 25 ی‌ نیسانی‌ 2024 و له‌ نێو هۆڵه‌ ڕه‌نگینه‌ كۆكه‌ره‌وه‌كه‌ی‌ وه‌رزشكارانی‌ كوردستان و عێراق دا ، هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ردوو تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌حری‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا و دوای‌ ڕكابه‌رییه‌كی‌ سه‌رسه‌ختانه‌ی‌ هه‌ردوو تیم دواجار به‌حری‌ به‌صره‌ توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 سێت به‌ده‌ست بهێنێت .

ئه‌مه‌و له‌ پاش ئه‌و یارییه‌ كوڕانی‌ مه‌صافی‌ شیمال پاڵپشت به‌ ئاسته‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ یاریزانانی‌ له‌ كوڕانی‌ غازی‌ به‌صره‌ی‌ خاوه‌ن نازناوی‌ وه‌رزه‌كه‌یان برده‌وه‌ .


PM:08:23:25/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌