پاڵه‌وانێتی‌ زانكۆكانی‌ عێراق له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ست پێده‌كات و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق دیاری‌ ده‌كرێت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق به‌هێزترین پاڵه‌وانێتی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ زانكۆكان ئه‌نجام ده‌دات .

بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌ و شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕێكه‌وتی‌ 26 و 27 ی‌ نیسانی‌ 2024 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ زانكۆكانی‌ عێراق ده‌ست پێبكات .

ئه‌مه‌و ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ یاری‌ هه‌ڵدانی‌ قورس و له‌ كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ ده‌ست پێده‌كات و هه‌رچی‌ له‌ كاتژمێر 1:15 خوله‌كی‌  پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ ده‌بێت به‌ یاری‌ 4×400 به‌ریدی‌ كوڕان په‌رده‌ له‌سه‌ر ڕكابه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ داده‌درێته‌وه‌ و به‌ دابه‌ش كردنی‌ جام و میدالیاكان كۆتایی‌ به‌و پاڵه‌وانێتیه‌ دێت كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كوڕان و كچانی‌ عێراقی‌ تێدا دیاری‌ ده‌كرێت بۆ به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژ ئاوای‌ ئاسیا كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ كۆتای‌ مانگی‌ ئایاری‌ 2024 و له‌ شاری‌ به‌صره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت :


PM:10:18:25/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌