پێش كۆتاهاتنی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ عێراق غاز جنوب به‌ نازناوه‌كه‌ شاد بوو


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 24 ی‌ 4 ی‌ 2024 به‌روارێكی‌ ناوازه‌ بوو بۆ یانه‌ی‌ غاز و ئه‌و ڕۆژه‌ بوو كه‌ بووه‌ ڕۆژی‌ سه‌ركه‌وتن و یادگارییه‌كی‌ دیكه‌ بۆ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ شارى به‌صره‌ و ئه‌و یانه‌یه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانیان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به‌و ئه‌نجامه‌شیان پێش كۆتاهاتنی‌ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ 2023 - 2024 ی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق توانیان نازناو بۆ تیمه‌كه‌یان و یانه‌كه‌یان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ .

كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ردوو تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ غاز جنوب و هه‌ولێر له‌ یارییه‌كی‌ به‌هێزی‌ پڕ ڕكابه‌ری‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا یاریزانانی‌ غاز توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ سێتی‌ یه‌كلایه‌نه‌ بردنه‌وه‌ بۆ ده‌ست كه‌وت و نازناوی‌ وه‌رزه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌شیان كۆی‌ خاڵه‌كانیان بۆ 24 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و پێش یاری‌ نێوان تیمه‌كانی‌ غاز جنوب و هه‌ولێر هه‌دوو یانه‌كانی‌ به‌حری‌ و مه‌صافی‌ شیمال ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌ك بونه‌وه‌ و ئه‌نجامی‌ ئه‌و یاریه‌ش بۆ یانه‌كه‌ی‌ هاوشاری‌ غاز جنوب ، به‌حری‌ بوو به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ سێتی‌ بێ‌ وه‌لاَم .

به‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌می‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی‌ لێهات .

غاز جنوب    10 یاری‌ 24 خاڵ

هه‌ولێر       11 یاری‌ 18 خاڵ

پێشمه‌رگه‌  10 یاری‌ 15 خاڵ

به‌حری‌      11 یاری‌ 14 خاڵ

مه‌صافی‌ شیمال 10 یاری‌ 12 خاڵ 


PM:08:20:24/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 1544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌