پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان میوانداری له لاوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات .
بڕیاره له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 4 ی ته‌مووزی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له لاوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بكات .
ئه‌مه‌و تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و یارییه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه تا بتوانێت هه‌نگاوی گه‌یشتن به یاری كۆتایی خوله‌كه ببڕێت ، لاوانی پێشمه‌رگه له یاری یه‌كه‌می دا و به‌رامبه‌ر به لاوانی ده‌ربه‌ندیخان یارییه‌كه‌ی به یه‌كسان بوون كۆتایی هات و له‌م یارییه‌ی به یه‌كسان بوون یاخود بردنه‌وه سه‌ركه‌وتنی بۆ دوا یاری خوله‌كه مسۆگه‌ر ده‌كات .