پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه و تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری زیاتر ده‌كات .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌ی تیپه‌كه بۆ دووه‌م قۆناغی خوله‌كه یاریزان ( ڕێباز ناسر ) گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ریه‌ك له ( كه‌یوان محه‌مه‌د ، ڕه‌وه‌ند به‌هادین ) یاریزانانی هێڵی به‌رگری گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كرا و به‌رگی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یان پێبه‌خشرا .
جێگه‌ی باسه له دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه .