پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق كرد ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هاوكاری دارایی گگه‌یانده یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه ، ئه‌مه‌و یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی سلێمانی سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌یه‌كه‌یه‌تی .
سوپاسنامه‌یه‌ك له یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی بۆ به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه
یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی سوپاسی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كات بۆ به ده‌نگه‌وه چوون و هاوكاری كردنی دارایی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی سلێمانی كه له ئێستادا و له شاری كه‌ربه‌لا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كان كردووه .
ئێمه وه‌ك سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ی كه گه‌یانتانه تیمی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هیوادارین نمونه‌تان زۆربێت بۆ خزمه‌ت كردن به وه‌رزشی شاری سلێمانی و چینی وه‌رزشكاران .
یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی 29 / 11 / 2021