پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به میوانداری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م بۆ قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ست پێكردوو تێیداو تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و له نێو هۆڵ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌ستاملی بۆوه ، له‌و یارییه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاست و ئه‌نجام بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی 25-14 و 25-13 و 25-15 سه‌ركه‌وتوو بوون .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌مه‌و هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه غاز جنوب به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له حه‌بانیه‌ی برده‌وه و هه‌رچی به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی یانه‌ی دووكان بوو یاری نێوان ئه‌و یانه‌یه و جه‌یش ئه‌نجام نه‌درا .